نەوزاد هادی: هێرشکردنە سەر رووداو هێرشە بۆ سەر پایتەخت

نەوزاد هادی: هێرشکردنە سەر رووداو هێرشە بۆ سەر پایتەخت
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە هێرشکردنە سەر باڵەخانەی سەرەكی رووداو گوتی "هێرشکردنە سەر تۆڕی میدیایی رووداو هێرشە بۆسەر پایتەخت".

كاژێر 12:05 خولەكی ئەمشەو 25-6-2016، بە نارنجۆكێك هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی (تۆڕی میدیایی رووداو) لە شاری هەولێر، بەهۆیەوە سێ پاسەوان و كارمەندێكی بەشی پەیوەندییەكانی رووداو لەكاتی پێشوازیكردن لە میوانان برینداربوون و، زیانی ماددیش بەر رووداو كەوت.

كەمێك دوای رووداوەكە نەوازاد هادی، پارێزگاری هەولێر، بۆ هاوسۆزی دەربڕین سەردانی باڵەخانەی سەرەكی رووداوی كرد، ناوبراو لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی رووداو رایگەیاند"هێرشکردنە سەر تۆڕی میدیایی رووداو کارێکی ترسنۆکانەیە". گوتیشی "ئەنجامدەرانی ئەو كارە بەزووترین كات دەدۆزرێنەوە و دەستگیر دەكرێن".




رووداو
Top