بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر رووداو

 بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر رووداو
بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی رووداو لە شاری هەولێر و چوار كارمەندی رووداو برینداربوون.

كاتژمێر 12:05 خولەكی ئەمشەو 25-6-2016، بە نارنجۆكێك هێرشكرایە سەر باڵەخانەی سەرەكی تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری هەولێر، بەهۆیەوە سێ پاسەوان و كارمەندێكی بەشی پەیوەندییەكانی رووداو لەكاتی پێشوازیكردن لە میوانان برینداربوون و، زیانی ماددیش بەر رووداو كەوتووە.

دوای چەند خولەكێك لە رووداوەكە دەزگاكانی ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئێستا بارودۆخەكە كۆنترۆڵكراوە. كارمەندەكانی رووداو رەوشی تەندروستییان سەلامەتە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

رووداو پاش كەمێكی دیكە راگەیێندراوێك لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكاتەوە...
Top