دەزگاى خێرخوازیى بارزانى کۆمەک بەسەر هەژارانى سلێمانى دابەش دەکات

 دەزگاى خێرخوازیى بارزانى کۆمەک بەسەر هەژارانى سلێمانى دابەش دەکات
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى، دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بەهاوکارى خوێندکارانى زانکۆى ئەمریکیى دهۆک، کۆمەک و هاوکارى بەسەر چوار هەزار ماڵە هەژارى سلێمانى دابەش کرد.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی هاوکارییەکانى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى، لە لێدوانێکیدا گوتی "دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بە مەبەستى کۆمەک و هاوکاری کەسانى هەژار و خاوەن پێداویستى تایبەت لە سەرەتای مانگى ڕەمەزانەوە، تەواوى تیمەکانى خۆى لە هەرێمى کوردستان بڵاوە پێکردووە، بۆ ئەوەى زیاتر هاوکارى کەسانى هەژار بکەین".

گوتیشى "هاوکارییەکانمان تەواوى قەزا و ناحیەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، بێگومان ئەمڕۆ بەهاوکارى زانکۆى ئەمریکى دهۆک، توانیمان لە شارى سلێمانى بەبێ جیاوازى کۆمەکى چوار هەزار خێزانى ماڵە هەژار و خاوەن پێداویستى تایبەت بکەین".
Top