نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتی شاندی گۆڕان و یەکێتی بۆ بەغدا دەکات و بەغداش گۆڕان بە بەرۆشتر دەزانێ

نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتی شاندی گۆڕان و یەکێتی بۆ بەغدا دەکات و بەغداش گۆڕان بە بەرۆشتر دەزانێ
ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەرپەرشتی لێژنەی حزبیی گۆڕان و یەکێتی بۆ بەغدا دەکات و بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە، شاندێکی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوەو ئەوانیش گۆڕان لە هەموو لایەنەکان بە پەرۆشتر بۆ بەغدا دەبینن.

لەمبارەیەوە شیرین ڕەزا، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “زۆر ئاساییە نەوشیروان مستەفا سەرپەرشتیی ئەو لێژنە هاوبەشە بکات”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی چاوەڕوانی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بڕیار بدەن.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەشی ڕاگەیاند: “دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکەین، بۆ چارەسەری گرفتەکانی سلێمانی چووەتە بەغدا و دەبێت ئێمە هەوڵی خۆمان بدەین بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ناوخۆی خۆمان".

ئەم سەردانە تایبەت و حزبییانەی گۆڕان و یەکێتی و پارێزگاری سلێمانی لە کاتێکدا دێت کە پەرلەمانتارێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کردووە، ئەوان هەرێمی کوردستان بە دوو ئیدارە دەزانن و گۆڕانیش لە هەموو لایەنەکان بە پەرۆشتر بۆ بەغدا دەبینن.






باسنیوز
Top