لە هەولێر 7 ئەندامی خێزانێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

 لە هەولێر 7 ئەندامی خێزانێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
لە رێگای نێوان کۆیە - هەولێر و لە رووداوێکی هاتووچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

کاژێر 6:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 23-6-2016 بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای کۆیە - هەولێر ( هەورازە نەفتە)، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تۆیۆتا کرۆلا پێکدادان روودەدات و تەواوی سەرنشینەکانی نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیان لەدەستدەدەن.

رائید فازڵ حاجی حوسێن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیاند "دوای ئەوەی تانکەرێک لە رێگا نەوتی لێدەڕژێت و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر ویستوویەتی لەو نەوتە لابدات کە لەسەر جادەکە رژاوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) بەرامبەری دێت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا هەر حەوت ئەندامەكەی ئەو خێزانە کە خەڵکی هەولێرن گیانیان لەدەستداوە".

بەگوتەی فازڵ حاجی هەولێر "دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە، دەرکەتووە کە ئەو کەسەی نەوتەکەی لە رێگا لێڕژاوە هۆکاری رووداوەکە بووە و، ئێستا لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراوە".
Top