یەكەمین شوێنەواری كۆمەڵگەی سەرەتایی كشتوكاڵی، لە هەولێر دەستنیشان كرا

 یەكەمین شوێنەواری كۆمەڵگەی سەرەتایی كشتوكاڵی، لە هەولێر دەستنیشان كرا
لە سیمینارێكدا لە بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوو پرۆفیسۆری بواری شوینەواری ئەو وڵاتە، گوندی (گرد لە‌شكر)ـی نزیك كەسنەزان - هەولێریان بە شوێنەوارێكی گرینگی سەردەمی یەكەمین كۆمەڵگەی كشتوكاڵیی مرۆڤایەتی، ناساند.

دوای ئەوەی دوو شوێنەوارناسی ئیسپانی بۆ ماوەیەكی زۆر لێكۆڵینەوەیان لەسەر كرد، لە سیمینارێكدا لە شاری بارسێلۆنا، گوندی (گرد لەشكر) لە نزیكی كەسنەزان و بنەسڵاوەی هەولێر بە شوێنەوارێكی كۆنی سەردەمی كۆمەڵگە كشتوكاڵییە سەرەتاییەكان ناسێنرا.

هەردوو پرۆفیسۆر (ئانا گۆمەز باخ) و (میكوێڵ مۆڵست) كە ئەو لێكۆڵینەوەیەیان كردووە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان ڕاگەیاند. بە پێی بابەتێك كە گۆڤاری هیریتاجی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: "ئەو ناوچەیەی میسۆپۆتایای سەروو یەكەمین كۆمەڵگەی كشتوكاڵی لەوێ سەری هەڵداوە. هەرێمی كوردستان یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شوێنەواری سەرسووڕهێنەری تێدایە لە ١٩٩١ـەوە تا سێ ساڵ بەر لە ئێستا تۆژینەوەی ئەوتۆی تێدا نەكراوە، تا شوێنە مێژوویی و جیۆگرافییەكانی دەستنیشان بكات. بەڵام ئێستا چەند تیمێكی ئەمەریكایی و بەریتانیایی كاری تێدا دەكەن. جێی باسە، تۆژینەوەكە بە هاوكاریی زانكۆی سەڵاحەددین ئەنجام دراوە.










KDP
Top