دەوڵەتی یاسا: هەرێمی کوردستان بووەتە دوو ئیدارە
جاسم محهمهد جهعفهر، ئەندامی تورکمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی (ئافاق)ی عێراقی ڕاگەیاندووە، بە نیازی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بزووتنهوهی گۆڕان زیاتر له پارته کوردستانییهکانی دیکه لهگهڵ دهوڵهتی عێراق گفتوگۆ دهکات و نزیکایهتی لەگەڵ بهغدا و ئێمە ههیه”.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ئەوەی نەشاردووەتەوە کە بە بڕوای ئەوان، هەرێمی کوردستان بۆ 2 ئیدارە دابەش بووە. گوتیشی: “هەرێمی کوردستان بووەتە دوو ئیدارە، ئێستا هەوڵی سەرەتایی هەیە بۆ ئەوەی میکانیزمێکی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئیدارانە بدۆزرێتەوە”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە 2 ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کرد، ئەمەش وای کرد چاودێران زیاتر لە جاران، باس لە مەترسییەکانی بە دوو ئیدارەبوونی هەرێمی کوردستان بکەن، بەتایبەتیش دوای ئەو ڕێککەوتنەی کە یەکێتی و گۆڕان واژوویان کردووە.
باسنیوز
