داعش ناوێرێ نزیك سەنگەری پێشمەرگە ببێتەوە

داعش ناوێرێ نزیك سەنگەری پێشمەرگە ببێتەوە
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، داعش هێزەکەی جارانی نەماوە و، هەر لە دوورەوە تۆپباران دەكات.

عەمید هەكار محسن، فەرماندەی لەشكری تایبەتی دوو ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێكە تیرۆریستانی داعش جموجوڵیان وەستاندووە و زۆر كەم دەبینرێن، بە مەزەندەی ئێمەش هۆكارەكەی بۆ لاوازی و بێورەیی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەگەڕێتەوە؛ بەهەر حاڵ هێزی پێشمەرگە وریایە نەکا پیلانێكیان لەژێر سەردا بێت و هێرشمان بۆ بێنن."

عەمید هەكار ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ تۆپخانەكەیان سەنگەرەكانی پێشمەرگەی لە حەردان بۆردومان كردووە بێ ئەوەی زیان بەهێزی پێشمەرگە بگات، تۆپبارانەكەش مانای ئەوەیە داعش ئەو هێزەی جارانی نەماوە بەرامبەر بە هێزی پێشمەرگە بوەستێت و هەر دوورەوە تۆپباران دەكات و ناوێرن خۆیان نزیك سەنگەرەكانی پێشەوە بكەن."
Top