ئومێد خۆشناو: ده‌نگۆی لابردنی حه‌سانه‌ى په‌له‌مانتاران ڕاست نییه؛ پڕۆپاگنده‌یه
چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه‌یاسایه‌كى ئاماده كردووه و پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى ده‌كات، گوایه له ڕێی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌وه فراكسیۆنی زه‌رد بیه‌وێ پارێزبه‌ندیى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لابه‌رێ.
له‌وباره‌یه‌وه (ئومێد خۆشناو) ڕاگه‌یاند: "ئێمه سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ بنه‌امیه‌كی ڕاستی نییه؛ ناشزانین به چ مه‌به‌ستێك و له‌م كات و ساته‌دا ئه‌م هه‌واڵه بڵاو بڵاو كراوه‌ته‌وه!.''
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد راشیگه‌یاند: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه، ته‌واوى ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره پڕۆپاگندانه‌ش هه‌ڵده‌به‌ستن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى نادیارى ئه‌و هه‌واڵه گوماناویانه، كه له ده‌زاگاى میدیای گوماناوییش قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت، ڕاستییه‌كه‌ی نازانین چ مه‌به‌ستێكى له پشته، به‌ڵام هێنده نه‌زانن د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و چاودێرانی سیاسى و پرۆسه‌كه و ته‌واوى حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌واوى ده‌زگاكانی میدییایى ده‌زانن په‌رله‌مان له دۆخێكدایه و ناتوانرێت پرۆژه پێشكه‌ش بكرێت و، نایشتوانرێت گفتوگۆیش له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا بكرێت، بۆیه كه په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا بێت به چ شێوه‌یه‌ك ئێمه پرۆژه‌ى تێدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین؟، دیسان دووباره‌ى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه.''
