قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان راگه‌یه‌ندراو ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێده‌كات
پارێزگاری چه‌ولیك ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له ناوچه‌كانی(شه‌هید كۆی، یازكوناغێ، یۆلاچتی، بۆیۆك چاغ، بۆلگۆرلوك‌و یایلا)و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به ئامانجی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.
شه‌وی رابردووش له هه‌ردوو ناوچه‌ی (ساغ گۆزه و گه‌یك ده‌ره)ی هه‌مان پارێزگا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و ناوچانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان تێدا راگه‌یه‌ندراوه وه‌ك ناوچه‌ی "ئه‌منیی تایبه‌تی كاتی" له قه‌ڵه‌م دراون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی پارێزگاری چه‌ولیك، سوپای توركیا سبه‌ینێ له‌كاتژمێر 9ی به‌یانی به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی به پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌دات.
بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ش، پارێزگاری چه‌ولیك داوای له هاوڵاتیان‌و گوندنشینان كردوه كه هاتووچۆ له شوێنانه‌دا نه‌كه‌ن.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و ناوچانه له‌سبه‌ینێوه ده‌ستپێده‌كات‌و تا 7ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌مانگی حه‌وتی ساڵی رابردوه‌وه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دوو ساڵ له‌ئارامی هات به‌هۆی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌وه كه ئێستا به‌ته‌واوی ئه‌و پڕۆسه‌یه په‌كیكه‌وتووه.
شه‌ڕ‌و پێكدادان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، تائێستاش به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون‌و برینداربوون‌و له‌وه‌ش زیاتر خراونه‌ته زیندانه‌وه، جگه له‌و زیانه زۆره مادییانه‌ی به‌ر شاره‌كان‌و خه‌ڵك كه‌وتوون له‌ئه‌نجامی بۆردومان‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه.
دوێنێش له 25 گوندی سه‌ربه 5 ناوچه‌ی پارێزگای ئامه‌د له‌باكوری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندراو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای توركیا ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگاری ئامه‌د، گونده‌كان سه‌ر به ناوچه‌كانی(لیجه، هێنێ، كولپ، هه‌زرۆ و فارقین)بوون‌و دوای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی باره‌گاو بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه كردووه.
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌باكوری كوردستان هێرشه‌كانی توركیا كاردانه‌وه‌یان به‌دوای خۆیانداهێناو بۆردێكی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له‌چه‌ندین ناوچه‌و گه‌ڕه‌كی شاره‌كانی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه به ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا.
