له ئینستیتیوتی مێری ره‌وشی دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ تاوتوێ ده‌کرێت
له‌و وۆرکشوپه کۆنسولی گشتیی تورکیا له ھه‌رێمی کوردستان "مه‌حمه‌د ئاکیف" و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه "جه‌بار یاوه‌ر"، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نشتیمانیی "سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره" و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم "فه‌لاح مسته‌فا" و پارێزگاری ھه‌ولێر "نه‌وزاد ھادی" و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری نه‌ینه‌وا "به‌شار کیکی" و چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکی و کورد به‌شدار بوون.
به‌رپرسی ئینستیتیوتی مێری دکتۆر "دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین" بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پرسی مووسڵ زۆر گرنگه بۆ ھه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی بۆ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حاڵه‌تی ته‌ناھی و سه‌قامگیری ئه‌و شاره دوای رزگارکردن و ھه‌روه‌ھا پرسی پێکه‌وه ژیان بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له نێو مووسڵن باس ده‌کرێن و له ئێستادا پێویسته ھه‌موو لایه‌نه‌کانی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی بۆ ئه‌و پرسه ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکه‌ن و پلان و رێککه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییان ھه‌بێت بۆ کاتی شه‌ڕ و دوای شه‌ڕ و ئه‌وه‌ش پێویستی به ره‌وشێکی راشکاوانه و ئاکادیمی و بێلایه‌نه".
به‌رپرسی ئینستیتیوتی مێری ھه‌روه‌ھا گوتی: "ھه‌موو بواره‌کانی سه‌ربازیی و مرۆیی و ته‌ناھی باس ده‌کرێت، ئێمه چه‌ندین نموونه‌ی رزگارکردنی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی داعشمان بینی ھه‌ر له تکریت، فه‌للوجه و شنگال و چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه که ھه‌ریه‌ک به شێوازێک رزگار بوو و له ئێستادا نۆره‌ی مووسڵه وئێمه ترسمان له کاره‌ساته و ئه‌ویش له کاتی رزگارکردنی، ده‌بێت رێگه به پشێوی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌درێت چونکه ده‌بێته کاره‌ساتێکی گه‌وره و ئه‌و پرسه له ئارادایه ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ رزگارکردنی شارێکی دوو ملیون که‌سی ده‌چن با نه‌که‌ونه ئه‌و دۆخه‌ی که یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ پێشێل بکه‌ن و رووباری خوێن درووست بکه‌ن و له‌و شاره دوژمنایه‌تی قووڵ نه‌بێته‌وه".
ھه‌روه‌ھا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی مووسڵ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تا ئێستاش پرسی رزگارکردنی مووسڵ و به‌شداریی پێشمه‌رگه و ھێزه‌کانی دیکه له‌و شه‌ڕه ھیچ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی نه‌کراوه له گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدرالی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ھێزه‌کان دیاری بکرێت به‌ڵام له ھه‌مان کات له ئێستادا ئوپه‌راسیونه‌کانی چوارده‌وری مووسڵ ده‌ستی پێکردووه و ھه‌ر ھێزێک له میحوه‌ری خۆی دستی به ئوپه‌راسیۆن کردووه به‌ڵام بۆ سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ھێشتا پلان دانه‌نراوه".
