ژنێک مێردەکەی دەکوژێت و پارچە پارچەی دەکات و دەیسووتێنێت
ئاسایشی كه‌ركووك، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌ستگیركرد كه به هاوكاری برایه‌كی مێرده‌كه‌ی خۆی كوشت و بۆ شاردنه‌وه تاوانه‌كه‌شی مێردكه‌ی پارچه پارچه كردوو و له ده‌شتاییه‌ك سوتاندوویه‌تی.
عه‌مید سمكۆ مه‌حموود، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك گوتی " ئەو ژنە دانی به‌وه داناوه كه تاوانەکەی ئه‌نجام داوه، سه‌ره‌تا له‌ماڵ ده‌ریان كردووه و بردوویان بۆ رێگای چیمه‌ن، به‌ڵام له‌وێ ده‌رفه‌ت نه‌بووه بۆیه له‌ڕێگای هه‌ولێر له نزیك شۆراو له‌به‌رامبه‌ر گوندی گورگه چاڵ، له به تانییهكیان ئاڵاندووه و هه‌ندێك نه‌وتیان به‌سه‌ردا كردووه و له‌گه‌ڵ پوش و په‌ڵاشی ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی سووتاوه".
هاوژینه‌كه‌ی كه‌ماڵ عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی پارێزگای كوته، ئه‌و كه به‌پێی مادده‌ی 406 ده‌ستگیركراوه په‌شیمان نییه له‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه كه‌ماڵى كوشتووه و ده‌ڵێت، له‌پشت ئه‌م كاره‌ی منه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه نایه‌وێت باسی بكات.
بكوژی كه‌ماڵ دەڵێت " براكه‌م به‌چه‌قۆ لێدا، به‌ڵام من نه‌متوانی بیبینم، دوای ئه‌وه‌ی له به‌تانیمان ئاڵاند جل و به‌رگی ده‌ره‌وه‌مان كرده به‌ری، براكه‌شم كه‌ره‌سته‌كانی كوشتنی بردوو و له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی كه‌ماڵ سووتاندی، من ته‌نها كهماڵم له‌گه‌ڵ براكه‌م هه‌ڵگرت، كوشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه بووه".
كه‌ماڵ جه‌لال كه ئەمڕۆ چوارشەممە 22-6-2016 دووه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و هاوژینه‌ی كڕیبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانی بۆ برای هاوژنییهكهشی پێكهێنابوو، كه‌ماڵ به‌ر له‌كوشتنی به شه‌ش كاژێر ئۆتۆمبێلێكی نوێی كڕیبووه، ئه‌و كه هێشتا چێژ له‌و ئۆتۆمبێله نه‌بینی بوو، جه‌سته‌ی پێ گوزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاسایشی كه‌ركووك كوشتنی كه‌ماڵ پلانی پێشوه‌ختی بۆ داڕێژراوه ، ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مادده یاساییه ده‌گۆڕێت و كه هاوژینه‌كه‌ی كه‌ماڵی پێ ده‌ست گیركراوه و ره‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایی زیندانی بكرێت.
كه‌ماڵ جه‌لال كه له‌دایك بووی ساڵی 1973-ێیە دوو كوڕ و پێنچ كچی له سێ هاوژین هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه كه‌ماڵی كوشتووه هاوژینی سێیهمێتی.
