بڕیاری لەسێدارەدان بۆ تاوانبارانی تەقینەوەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەرچوو
بەپێی هەواڵێک کە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە22-6-2016 دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ (7) تۆمه‌تبار و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ (5) تۆمه‌تباری کرده‌وه خۆکوژییه‌که‌ی رۆژی 19-11-2014ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد.
بەپێی هەواڵەکە "تاوانباران پیلان داڕێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کرده‌وه تیرۆریستییه‌که بوون و سه‌ر به تۆڕێکی گرووپی تیرۆریستی (داعش) بوون له شاری (که‌رکووک) و تاوانبارن به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی دیکەی تیرۆریستی".
تاوانباران- بڕیاری لەسێدارەدان:
1- حەسەن فازڵ عەزيز- بڕیاری له‌سێداره‌دان.2- محەممەد عەبدولحسێن عەلاوی- بڕیاری له‌سێداره‌دان.3- سه‌نگه‌ر مەجید عەبدوڵڵا- بڕیاری له سێداره‌دان.4- زیدون حەموود یاسین- بڕیاری له‌سێداره‌دان.5- دڵشاد سەمین جەبار- بڕیاری له‌سێداره‌دان.6-یەحیا عەبدوڵڵا محەممەد- بڕیاری له‌سێداره‌دان.7-خالید مزاحم عەبدولكەریم- بڕیاری له‌سێداره‌دان.
تاوانباران- بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی:
1- محەممەد حەموود یاسین- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.2-ئەحمەد مەحموود حسێن- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.3-جەمال مەزهەرمەسعود- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.4-ئەحمەد عەدنان حەسەن- بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.5- محەممەد بورهان كەریم-بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
رۆژی 19-11-2014 له رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدرا کە رێکخراوی داعش بەرپرسیارەتییەکەی گرتە ئەستۆ و دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یێندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م كرده‌وه "تیرۆریستییەی" راگه‌یاند.
