بڕیاری لەداردان بۆ تاوانبارانی تەقینەوەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەرچوو
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی (٢٠١٦/٦/٢٢) دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ (٧) تۆمه‌تبار و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ (٥) تۆمه‌تباری کرده‌وه خۆکوژیه‌که‌ی ڕێکه‌وتی (٢٠١٤/١١/١٩)ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد که تاوانباران پیلان داڕێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که بوون و سه‌ربه تۆڕێکی تیرۆریستی گروپی تیرۆریستی (داعش) بوون له شاری (که‌رکوک) و تاوانبارن به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی تری تیرۆریستی.
تاوانباران١-حسن فاضل عزیز /بڕیاری له سێداره‌دان.٢-محمد عبدالحسین علاوی/بڕیاری له سێداره‌دان.٣-سه‌نگه‌ر مجید عبدالله/بڕیاری له سێداره‌دان.٤-زیدون حمود یاسین/بڕیاری له سێداره‌دان.٥-دڵشاد سمین جبار/بڕیاری له سێداره‌دان.٦-یحیی عبدالله محمد/بڕیاری له سێداره‌دان.٧-خالد مزاحم عبدالكریم/بڕیاری له سێداره‌دان.٨-محمد حمود یاسین/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.٩-احمد محمود حسین/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.١٠-جمال مزهرمسعود/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.١١-احمد عدنان حسن/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.١٢- محمد برهان كریم/بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.له ڕێکه‌وتی (٢٠١٤/١١/١٩)ی گروپی تیرۆریستی (داعش) له ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا و دواتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی ڕاگه‌یاند.
KDP
