وه‌فدێکی بازرگانیی کوردستان گەیشتنە ئەمەریکا
لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد، (دارا جه‌لیل خه‌یات) سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوێنێ وه‌فدێکی بازرگانیی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، گه‌یشته ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌شداری له زنجیره ۆرکشۆپ و سیمینارێک ده‌کات دەربارهی بازرگانی به‌گشتی و سه‌رمایه‌گوزاریی نه‌وت و گاز بەتایبەتی.
بە پێی لێدوانی ناوبراو، وه‌فده‌که پێکهاتووە لە سه‌رۆکی ژووره بازرگانییه‌کانی کوردستان کە نوێنەرانی هه‌ولێر، دهۆک، سلێمانی و که‌رکووکی تێدایه و لە ماوەی مانەوەیاندا، سێ ویلایه‌تی ئه‌مریکا به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه. هه‌روه‌ها وتی "وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ جۆزێف بۆنکینیتۆ، کونسوڵی پێشووتری ئه‌مریکا له هه‌ولێر که ئێستا به‌رپرسی به‌شی کاروباری عێراقه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە کۆده‌بێته‌وه که ڕێکخه‌ری سهردانهکهشه."
KDP
