ناوەران.. پێشمەرگە 20 داعشی كوشتن

ناوەران.. پێشمەرگە 20 داعشی كوشتن
دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش، بە درێژایی شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ چوارشەممە، تیرۆریستان لە بەرەی ناوەران بۆردوومان دەكرێن و، فەرماندەیەكی پێشمەگە دەڵێ، زیاتر لە بیست داعش كوژراون.

(سەربەست تروانشی)، بەرپرسی میحوەری هێزی پێشمەرگە لە ناوەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەفتەیەكە‌ لەگەڵ هاوپەیمانان بە وردی چاودێریی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناوەران دەكەین و دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد، بە درێژایی شەوی رابردوو تا ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان و تۆپخانەكانی پێشمەرگە، بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعش دەكەنە ئامانج".
فەرماندەكەی پێشمەرگە گوتیشی: "لە ئەنجامی تۆپباران و بۆردوومانەكانی ئێمە و هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستان، چەندان تۆنێل و جبەخانەی داعشان كراونەتە ئامانج و زیاتر لە بیست تیرۆریست كوژراون، هەروەها چەندان ئۆتۆمبێل و چەكی قورسیش لەناو براون."

(تروانشی) دەیشڵێت، "ماوەیەكە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش كەمی كردووە و ئەگەر هەشبێت، زۆر بە نهێنی و خۆپارێزییەوەیە، بۆ ئەوەی نەكەونە داوی هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانانەوە."









KDP
Top