محەمەد حاجی: ئەو هەڵمەتى ڕاگەیاندنە ماڵە بەسەر نەوشیروان مستەفا و میدیاکانى گۆڕان کاریگەریی خراپیان لەسەر دەروونى هاووڵاتییان هەبووە
محەمەد حاجى، بەرپرسی پێشووى پەیوەندییە سیاسییەکانى بزووتنەوەى گۆڕان کە پێشتر وازی لەو بزووتنەوەیە هێناوە و ئێستا ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستانە، لە لێدوانیکدا ڕای گەیاند: بزووتنەوەى گۆڕان هۆکارى سەرەکى بووە بۆ دروست بوونى هەڵمەتى ڕاگەیاندنى دژ بە پارتى دیموکراتیی کوردستان، بێگومان ئامانجى ئەو هەڵمەتى ڕاگەیاندنەى گۆڕان ئەوە بووە کە گۆڕان هەموو هەوڵەکانى خۆى بخاتەگەڕ بۆ ئەوەى لە ڕێگەى کەناڵەکانیەوە، لە ڕێگەی کەمپینێکى ڕاگەیاندنى توندەوە لە ئاستیکى زۆر نزمدا، بەشێوەیەکى زۆر ناشرین چەندین قسەى نەشیاو و تەشهیرى جیاوازیان ئاراستەی پارتى دیموکراتىی کوردستان و خودى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن، دواجار گۆڕان بەهۆى ئەو هەڵمەتى ڕاگەیاندنەوە چەندین تۆمەت و قسەى نەشیاوى بەرامبەر سەرکردەکانى پارتى بەخشیەوە، لە کاتێکدا ئەو قسانە بەدەر لە مایەپووچى بۆ گۆڕان هیچى دیکە نەبووە”.
ئەو بەرپرسەی پێشووی گۆڕان کە ئێستا ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەشی ئاشکرا کرد: ئەو هەڵمەتى ڕاگەیاندنە لەسەر خودى نەوشیروان مستەفا ماڵە، چونکە ڕاگەیاندنى گۆڕان بەبێ ڕەزامەندیی نەوشیروان مستەفا، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ هیچ هەڵمەتێکى ڕاگەیاندن ئاراستەی هیچ پارت و لایەنێکى سیاسی بکات”. ئەوەشی نەشاردەوە کە ڕاگەیاندنەکانى گۆڕان لە ئاستێکى نزم دایە، چونکە: “ڕاگەیاندێکى توند و ناشرینە، هەورەها خەڵکى بێزارە لە ڕاگەیاندنى گۆڕان، چونکە کاریگەرییەکى خراپى لەسەر بارى دەروونى هاووڵاتییان دروست کردووە”.
باسنیوز
