ئۆباما پێشوازی لە دوو کچە کورد دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، تەلان عەونی و بەهار عەلی، کە دوو کچی کوردن، بە نوێنەرایەتیی عێراق بەشداریی لوتکەی جیهانیی پێشەنگکاران بۆ ساڵی 2016 لە پالۆ ئەڵتۆ لە کالیفۆڕنیا دەکەن.
بڕیارە لوتکەکە لە رۆژانی 22-24ـی حوزەیران دەست بە کارەکانی بکات و 700 کەسیش بەشداریی تێدا دەکەن.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم لوتکەیە حەوتەمین لوتکەی جیهانیی پێشەنگکارانە و لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و پێنی پریتزکێر، وەزیری بازرگانیی ئەمریکاوە پێشوازی لە پێشەنگکارەکان دەکرێت.
باسنیوز
