سبەینێ موچەی مانگی ئایاری دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری هێزەکانی زێرەڤانی و هێزی ئامادە بەردەوام دەبێت و سبەینێش ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٦ موچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی حوزەیران موچەی ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا تەنها موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە و وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی تر دیاری نەکردووە.
