پەکەکە داوای زەکات لە هاووڵاتییان دەکات
لە نامەیەکدا، کە ئامادەکراوە بۆ کەسایەتی و هاووڵاتییان بنێردرێت و، (کۆمیتەی باشووری کوردستان)ی پەکەکە رایدەگەیەنێت، کە حزبەکە لە کوردستانی باشووریش پێویستیی بە هاوکاریی هەیە بۆ بەردەوامبوونی ”شۆڕش“ـەکەی.
کۆمیتەکە هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مانگی رەمەزان کاتی بەخشینی زەکات و سەرفیترەیە، بۆیە داوا دەکات زەکات و سەرفیترەکان بدرێنە پەکەکە و ”ئەمەش باشترین بەخشینە بۆ زەکات و سەرفیترە“.
پەکەکە هۆکاری ئەم داوایەی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، لە ”باری شۆڕش تادێت قورستر دەبێت“ و بە پێویستی دەزانێت وێڕای پشتیوانیی مەعنەوی، ”پشتیوانیی ماددیش“ لە حزبەکە بکرێت.
باس
