ئاوێنه‌: نەوشێروان مستەفا دەستخۆشی لە جنێوەکانی knn دەکات

ئاوێنه‌: نەوشێروان مستەفا دەستخۆشی لە جنێوەکانی knn دەکات
نه‌وشیروان مسته‌فا دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانی‌ دا بۆ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێر ئه‌وپه‌ڕی‌ توند بن له‌سه‌ر خودی‌ مه‌سعود بارزانی‌، ستایشی‌ میدیای‌ گۆڕان ده‌كات‌ کە خۆیان ئەوەیان دەوێت..

نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێیدا له‌گه‌ڵ‌ میدیاكارانی‌ یه‌كێتی‌، ستایشی‌ میدیای‌ گۆڕانی‌ كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێر كه‌ناڵی‌ KNN زمانێكی‌ توندو زبری‌ به‌رامبه‌ر به‌مه‌سعود بارزانی‌ به‌كارهێنا.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاوێنه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پشتیوانی‌‌و ده‌ستخۆشی‌ له‌كه‌ناڵی‌ KNN كردوه‌و به‌میدیاكارانی‌ یه‌كێتی‌ وتوه‌ ئێوەش دەبێ هەمان شت بکەن كه‌ ئێمه‌ كردمان.

نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ بێ دەنگ نابێ و قسە به‌مه‌سعود بارزانی و به‌ئه‌ندامەکانیانان و بە هەموو شتێکیان ئه‌ڵێم و مه‌سجه‌كان لە KNN به‌پارتیەوە دەگات.




ئاوێنە
Top