کادیرێکی یەکێتی: بۆ دژایەتی کردنی بارزانی، نەوشیروان کۆتا ڕێگا تاقی دەکاتەوە
کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتیش دەلێت: پێشتر هەر لە شاشەی ئەم کەناڵەی بزووتنەوە گۆڕان و هەر خودی نەوشیروان مستەفاش بوو لە ڕێی knn تۆمەتی بێ بنەمای دەدایە پاڵ جەلال تاڵەبانی و بە پیاوی گەندەل و دز و بێ دەستکەوت ناوی دەبردو...
ئەو کادیرەی یەکێتی دەشلێت: نەوشیروان خۆی دان بەوە دەنێ کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتی بۆ مل شکاندنی پارتیە، چونکە تاکە ڕێگا بۆ نەوشیروان مستەفا تاوەکو بتوانێ جارێکی تر خۆی لەسەر پێ بگرێ و دژایەتی ماڵباتی بارزانی بکات، ڕێککەوتن بوو لەگەڵ یەکێتی.
کادیرەکەی یەکێتی گوتیشی: هەرچەندە لە ڕوانگەی ئێمەوە ڕێککەوتن لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بۆ دژایەتی کردنی پارتی نیە، بەڵام هەڵوێست و قسە و گوتارەکانی نەوشیروان مستەفا گومان زیاتر لای پارتی دروستدەکەن کە ڕێککەوتنەکە بۆ دژایەتی کردنی ئەوانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ڕەفتار و هەڵوێستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە نەوشیروان مستەفاشەوە بەرامبەر بە پارتی دوای ڕێککەتنیان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یەکێتیشی توشی کێشە کردووە، چونکە ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاراستەی ڕێککەوتنەکە بەرەو دژایەتی کردنی پارتی و بارزانیە دەڕوا، بۆیە من پێم وایە ئەمە دوا ڕێگای نەوشیروانە بۆ دژایەتی کردنی ئەو حزبە ئەویش لەسەر حسابی یەکێتی، بۆیە دەیەوێ لە کۆتا تەمەنی سیاسی خۆیدا هەموو ئەو شتانە ئەنجامبدات کە پیشتر بە تەنها بۆی نەدەکرا.
رۆژانەهەوال
