دەمیرتاش داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان دەکات

دەمیرتاش داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان دەکات
هاوسەرۆکی هەدەپە داوای لە هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کرد ڕێکخراوەکەیان هەڵبوەشێننەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی سایتی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە وێڕای داوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان (تاک)، وتی کە حزبەکەی هێرشەکانی ئەوان پەسەند ناکات چونکە هاووڵاتییانی سڤیل دەکەنە ئامانجی پەلامارەکانیان.

دەمیرتاش لە سەردانێکدا بۆ بروکسل، بە (بی.بی.سی) وتووە کە پەلامارەکانی تاک و کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل، کردەوەی تیرۆریستین. باسی لەوەش کردووە کە هیچ حزبێک بەقەت هەدەپە، ڕاستەوخۆ و بە توندی ڕەخنەی لە ڕێکخراوی تاک نەگرتووە و ئەوان داوای کۆتایی هێنان بە پەلامارە توندڕەوییەکانیان دەکەن.

جێی باسە، ڕێکخراوی هەڵۆکانی ئازادی کوردستان کە سەر بە پەکەکەن، ئەنجامدانی چەندین تەقینەوە لە ئەستەنبوڵ و شارەکانی دیکەی تورکیایان لە ئەستۆ گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.










KDP
Top