فازڵ میرانی: ئەو عێراقەی خوێنمان بۆ رشت، ئەو عێراقەی ئێستا نییە

فازڵ میرانی: ئەو عێراقەی خوێنمان بۆ رشت، ئەو عێراقەی ئێستا نییە
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە گەل و دەسەڵاتدارانی کوردستان قبوڵ ناکەن عێراق بەشێوەیەکی خراپ مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات.



فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە میانەی وتارێکدا، کە بۆ (باسنیوز)ی ناردووە، رایدەگەیەنێت، کە ئەو عێراقەی گەلی کوردستان دەیەوێ و خوێنی بۆ رشت، ”ئەو عێراقەی ئێستا نییە“.



فازڵ میرانی پێیوایە دەسەڵاتدارانی عێراق بەشێوەیەک سیاسەت دەکەن، کە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیان بگونجێت، ”بیروباوەڕەکەشیان لە سەر بنەمای سیاسەتی کۆنی عێراقە و لەسەر هەڕەشە و زۆردارەکی بونیات نراوە“.



هەروەک سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی پێکردووە، کورد قبوڵی نەکردووە و قبوڵیش ناکا بەم سیاسەتە کۆنەی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و پێویستە بە کردار وەک هاوبەشی عێراق دابنرێت نەک تەنیا بە قسە.





باسنیوز
Top