قاسم سولەیمانی هۆشداری دەداتە بەحرەین و وەڵاتی بەحرێن هۆشداریەكەیەوە بەلاوە گرنگ نییە
سولەیمانی گوتی: "گومانی تێدا نییە كە حكوومەتی بەحرەین، باجی ئەم ئاڵۆزییە دەدات و دەبێتە هۆی روخاندنی دەسەڵاتی ستەمكاری ئال خەلیفەی بەحرەین".
ئەم فەرماندە سەربازییەی ئێران زیاتر هەرەشە لە بەحرەین دەکات و دەڵێت: "با پشتیوانانی حكوومەتی بەحرەین بزانن كە بێحورمەتی بە عیسا قاسم، سەرەتای راپەڕینێكی خوێناوییە".
بە تۆمەتی نانەوەی ئاژاوە و بڵاوکردنەوەی بیری تائیفی، دەسەڵاتدارانی مەنامە، ناسنامەی هاووڵاتیبوونی لە عیسا قاسم، ناسراوترین كەسایەتی ئایینی شیعە لەو وڵاتە ستاندووەتەوە.
عیسا قاسم، زانایەکی دیاری شیعەکانی بەحرێنە و ساڵی 1937 لە ناوچەی دەرازی ئەو وڵاتە لەدایك بووە، لەتەمەنی لاوێتیدا خوێندکاری محەمەد باقر سەدر بووە.
K24
