له ئامه‌د ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو پووچه‌ڵكرایه‌وه
به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 21-06-2016، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی كه‌مالییه له شارۆچكه‌ی ئه‌رگانی سه‌ر به ئامه‌دی باكووری كوردستان، دوای پێدانی زانیاری له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانه‌وه دۆزرایه‌وه و تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی بۆمبه‌كان دوای هه‌وڵێكی زۆر توانییان پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، له دیوی پشته‌وه‌یدا دوای بۆمبڕێژكردنی، جۆره‌ها بۆمبیان پێكه‌وه له‌نێو قاسه‌یه‌كی ئاسنینی به له‌حیمكردن لكاندبوو. دوای چۆڵكردنی چه‌ند كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كه‌كه، رێوشوێنی ئه‌منی تووند گیرایه‌به‌ر و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه‌یان بۆ چۆڵه‌وانییه‌ك دوورخسته‌وه، پاشان ته‌قاندیانه‌وه و له‌نێویان برد.
له‌بارەی رووداوەكە والی ئامه‌د و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌كه تاوەكو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
رووداو -
