پەرلەمانتارێکی پارتی: گۆڕان دەیەوێت کۆمەڵی ئیسلامی بخاتە ژێر هەژموونی خۆی
عەباس غەزالی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کۆمەڵ لە بزووتنەوەی گۆڕان جیا نەبووەتەوە، لە هەڵوێستی 19ی ئاب و 23ی حوزەیران، جگە لەوەی لەگەڵ گۆڕان بوون، لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئایین و نەتەوە و وڵاتی خۆشیان ڕاستگۆ نەبوون، هەر شتێکیان بوێت و چۆنیان لە بەرژەوەندی بێت، ئەوە دەکەن”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد: “فراکسیۆنی کۆمەڵ دەیەوێت شکستی خۆیان بەسەر وەزیرەکەی کۆمەڵ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهێنن و لە وەزیرەکەیان بدەن، بۆیە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی دیاری کراو”. ڕوونیشی کردەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان دوای یەکێتی، دەیەوێت کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش بخاتە ژێر هەژموونی خۆی.
باسنیوز
