یەکەم گۆڤاری تایبەت بە گوندەکان چاپ کرا
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، بۆ یه‌كه‌مجار گوڤاری "ژین" کە تایبه‌ت به گونده کوردییه‌کان له شاری بۆکان بڵاو ده‌بێته‌وه.
گۆڤاری ژین، گۆڤارێكه تایبه‌ت به گوندی کوردی. ئه‌م گۆڤاره هەوڵێکه بۆ ناسینی زیاتری ژیانی ناوچه‌یی له شاره کوردنشینەکان. هه‌روه‌ها هه‌وڵ دادات تاکوو پردێک بێت له نێوان گوندنشیینه‌کان و به‌رپرسانی ئێرانی له شاره‌کاندا تاکوو له‌م ڕێگه‌یەوه بتوانن شاعیران و نووسه‌ران و زانایانی دانیشتووی گونده‌کان زیاتر به به‌رپرسانی نێو شاره‌کان بناسێنن.
ئه‌م گۆڤاره له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و وه‌رزشی و كشتوكاڵیدا چالاكی ده‌کات و گرنگی به چیرۆك و شێعری منداڵانیش ده‌دات.
ئێستا ژماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری ژین ده‌رچووه كه كۆمه‌ڵێ بابه‌تی جیاوازی له‌خۆ گرتووه، سه‌رنووسه‌ری ئه‌و گۆڤاره جه‌لال نه‌جاڕی و ده‌سته‌ی نووسهرانهكهشی پێكهاتووه له كاوه‌ی عێزهتخا، ئه‌مین گه‌ردیگلانی و رووبار بوداغی.
گۆڤاری ژین گۆڤارێكی مانگانه‌یه که به دوو زمانی فارسی و كوردی ده‌رده‌چێت.
