یەکێتی و گۆڕان بەدوای میکانیزمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەگەڕێن
بەپێی زانیارییەکان ، سبەی سێشەممە 21\6\2016، کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دەکرێت و تێیدا میکانیزمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دادەندرێت. لەمبارەیەشەوە حاکم قادر حەمەجان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕايگەیاند: “سبەی یان دوو سبەی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دەکرێت و لەوێ باس لە وردەکاریی زۆر شت دەکرێت”. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان کۆببنەوە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک پێشوازی لە شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان ناکات.
باسنیوز
