سەعدی ئەحمەد پیرە: لەگەڵ عینادیی گۆڕان نین
ئەمڕۆ دووشەممە 20\6\2016، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند: ”ئێمە لەگەڵ پارتی ڕیککەوتننامەی ستراتیژیمان هەیە، لە کاتی واژووکردنی، مەبەست لە ڕێککەوتننامەکە کۆتاییهێنان بە ئەگەری شەڕ بوو“. جەختیشی لەوە کردەوە: ”لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆ، گۆڕستانەکانمان گەورە کرد، بەڵام لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ستراتیژی، وڵاتێکمان ئاوەدان کردەوە“.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەشی بەوە کرد: ”هەرێمی کوردستان لەبەردەم ڕیفراندۆم دایە، ئەو کێشە ناوخۆییەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، دەبێت کۆتایی بێت، ئەو ڕێککەوتنەمان لەگەڵ گۆڕان دەبێت هەنگاوێک بێت بۆ چارەسەری کێشەکانمان“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە سیاسەتی حزبەکەی لەگەڵ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان دایە،
ئەوان نوێنەری سیاسەتی یەکێتین. دووپاتیشی کردەوە: ”ئێمە لە هەڵوێستی عینادیی گۆڕان و نە لە غرووری پارتی، بەش نین، پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕ چاوەڕێی قسەیەکی خۆش و یەکڕیزیی ماڵی کوردە، کەسوکاری شەهیدان ئەوکات سەربەرزن بە شەهیدەکانیان“. باسیشی لەوە کرد کە بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیفلیج نەبێت، وەزیرەکانیان نەکشاندووەتەوە و لە ماوەی ڕابردوودا ”پێشمەرگەکانی یەکێتی“ لە یەکەی 70، لە لایەن مەسعود بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەوە فەرمانیان پێ کراوە.
باسنیوز
