په‌رله‌مانتارێكی كورد: حكومه‌تى عێراق هۆشدارى ده‌داته‌ سعودیه‌ و توركیا

په‌رله‌مانتارێكی كورد: حكومه‌تى عێراق هۆشدارى ده‌داته‌ سعودیه‌ و توركیا
په‌رله‌مانتارێكی كورد رایدەگەیەنێ كە حكومه‌تی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ سه‌فیری سعودیه‌ له‌ به‌غدا، كه‌ نابێ ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌ربدات، به‌ڵام زۆر به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ بكات.

د. عه‌ره‌فات ستوونى ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق له‌ لیستى پارتی رایگه‌یاند له‌ عێراقی دوای سه‌دام، شتى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ده‌بیستین، كاتێ حكومه‌تی عێراق هۆشداری ده‌داته‌ سه‌فیری سعودیه‌ له‌ به‌غدا، كه‌ نابێت ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌ربدات، هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌داته‌ توركیا سوپای خۆی بكشێنێته‌وه‌ له‌ عێراق، به‌ڵام زۆر ئاساییە قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌دات، به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌وه‌ی حكومه‌تى عێراق ئێستە ده‌یكات و ئه‌و بڕیارانه‌ى دەیاندات، جێگه‌ى سه‌رسوڕمانن.
Top