یه‌كێك له ریش سپییه‌كانى داعش ده‌ستگیركرا كه سه‌ربازه كورده‌كه‌یان شه‌هید كرد
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان "نافع شیاع" ده‌ستگیر بكه‌ن كه یه‌كێكه له ریش سپییه‌كانى شارى فه‌لووجه و له‌كاتى سه‌ربڕینی سه‌ربازێكى كوردى نێو سوپای عێراق، ئاماده بوو، هه‌روه‌ها له‌وێشدا پشتگیرى خۆى بۆ داعش دووپات كرده‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه "نافع شیاع" له‌نێو ئاواره‌كانى فه‌لووجه خۆى شاردبووه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاواره‌كانه‌وه هه‌واڵى لێدراوه و ناسراوه‌ته‌وه.
مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2015، داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه به‌به‌رچاوى ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانى شارى فه‌لووجه‌وه، سه‌ربازێكى كوردی نێو سوپای عێراق به‌ناوى "سه‌میر موراد" كه دانیشتووى شارى خانه‌قین بوو، شه‌هید كرا.
باس‌نیوز
