لە دهۆک کچێک "بەکوژراوی" دۆزرایەوە
رائید هێمن ئەتروشی، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند: " رۆژی یەکشەممە 19-6-2016 تەرمی ئەو کچە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ونبووبوو لەلایەن پۆلیسی دهۆک بە کوژراوی دۆزرایەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک گوتیشی "ئەو کچە 1 ساڵ و شەش مانگە و 10 رۆژە بەر لە ئێستا بزربوو بوو، توانیومانە کەسێک دەستگیر بکەین کە دانی بە کوشتنی داناوە".
مینا مێڤان محهممهد، 10 رۆژ لەمەوبەر وونبووە و رۆژی یەکشەممە 19-6-2016 پۆلیسی دهۆک تەرمەکەی دۆزییەوە.
پێش دۆزینەوەی تەرمی مینا، مێڤان محهممهدی باوکی بە رووداوی راگەیاندبوو کە گومانیان لەسەر هیچ کەسێک نییە و هێشتاش ئۆمێدیان هەیە بیدۆزنەوە.
