لیستی برایەتی ڕازی نابێ کەرکووک بکرێتە هەرێم
سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیمان لەمەڕ دواپێشهاتەکانی کەرکووک گرێ دا و، لەوێ تاکیدمان لە ھەڵوێستی خۆمان کردەوە؛ دیارە لیستی برایەتی لە ساڵی ٢٠٠٥ـدا دامەزراوە و، پابەندین بە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و کوردستانیەتی کەرکووک و، گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەرھەرێم."
گوتیشی، بە تێکڕای دەنگ پرۆژەی بەھەرێمکردنی کەرکووکمان ڕەت کردەوە؛ کورد یەک دنیا قوربانیی داوە بۆ کەرکووک؛ چۆن ئێستا دەستی لێ هەڵدەگرێت؟
(محەمەد کەمال) ڕوونیشی کردەوە، داوا کرا لە دەستووری کوردستان مافی پێکهاتەکانی دیکەی کەرکووکیش لەبەرچاو بگیرێت.
KDP
