تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە قامشلۆ روویدا
بەپێی سەرچاوەكانی تۆڕی میدیایی رووداو لە قامشلۆ، بەهۆی تەقینەوەكە هیچ كەسێك شەهید نەبووە، هەروەها هیچ بریندارێكیش نییە.
شاری قامشلۆ بە پایتەختی رۆژئاوای كوردستان دادەنرێت و لایەنی ئەمنی لەژێر كۆنترۆڵی یەپەگە و ئاسایشی رۆژئاوا دایە.
داعش ناوەناوە تەقینەوە لەو شارە ئەنجام دەدات، بەڵام تاوەكو ئێستا بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی لەئەستۆ نەگرتووە.
رووداو
