هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان؛ نەوشیروان دەستوری ناوخۆی گۆڕانی ژێر پێ خستووە

هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان؛ نەوشیروان دەستوری ناوخۆی گۆڕانی ژێر پێ خستووە
دیلمان محەمەد سابر هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان وتارێکی بەناوی “دەستورو رێز لێ نەگرتنی” بڵاوکردۆتەوە و لە وتارەکەیدا ڕەخنەی توند ئاراستەی نەوشیروان مستەفا دەکات بە بن پێ خستنی دەستوری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆی.

دیلمان محەمەد سابر کە پیشتر بەڕێوەبەری دیوانی پەڕلەمان بووە لەسەر پشکی گۆڕان لە میانی ئەو وتارەیدا جگە لەوەی ڕەخنەی توند لە بزووتنەوەکەی دەگرێ بەوەی بێ ڕێزی زۆری بەرامبەر دەستوری هەرێم کردووە کە پێشتر بە کۆی دەنگ لە پەڕلەمان دەنگی لەسەر دراوە ئێستاش هەر بەهۆی ئەوانەوە دەستور لە پەڕلەمان وەک خۆی ماوەتەوە، بێ ڕێزی بە دەستوری ناوخۆی خۆی کردووە و خستۆتیە ژێر پێی خۆی بۆ هەندێ بەرژەوەندی تایبەتی نەوشیروان مستەفا کە ئەمەش بە بڕوای ئەو نابێ چیتر بێتە قبول کردن و دەبێ کاردانەوەی توندیان بەرامبەری هەبێ.

“سیلمان محەمەد لە وتارەکەیدا نوسیویەتی: دەبینم ئێستا کاتی ئەوەیە رووی رەخنەمان وەربگێرینە سەرخۆمان و چیتر بێدەنگ نەبین لەئاست ئەو پێشێلکاری و بێ رێزیەی بەرامبەر (دەستوری ناوخۆیی)پەسەندکراوی یەکەم کۆنگرەی بزوتنەوەکەمان ئەنجام دەدرێت,کاتی ئەوەیە ھەنگاوی کرداری بنێین دۆخی لادانی خۆمان رێک بکەینەوە,کاتی ئەوەیە زیاتر پابەند بین بەو پرەنسیپ و بنەماو بەھایانەی باوەرمان پێی بووەو بانگەشەمان بۆ کردووە، چونکە بەپێی دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەکەمان دەبوو پەیکەری رێکخراوەیی گۆران سەرلەنوێ دابرێژرێتەوەو رێکبخرێتەوە.

لەوانەش:-

-دەبوو لەپاش کۆنگرە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لەناو جڤاتی نیشتمانیدا بەدەنگدانی نھێنی وراستەوخۆ بۆ ماوەی دووساڵ ھەڵبژێردرایە,بەڵام پرۆسەکە ئەنجام نەدرا..بۆ؟.
-دەبوو ئەندامانی خانەی راپەراندن لەناو جڤاتی نیشتمانیدا بەدەنگدانی نھێنی وراستەوخۆ بۆ ماوەی دووساڵ ھەڵبژێردرێن,بەڵام ئەنجام نەدرا..بۆ؟.
-دەبوو رێکخەری ژوورەکانی بزوتنەوەی گۆران بەپێی رێوشوێنی دیاریکراو لەدەستوردا ھەڵبژێردرێن,بەڵام پرۆسەی دامەزراندنی رێکخەری ژوورەکان بەدەر لەدەستور بەردەوامە..؟.
-ئەندامێتی لە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکەدا,کەبەحساب بەڵاترین ناوەندی بریاری بزوتنەوەکەیە,لە دەستوورەکەدا بەروونی دەستنیشان کراوە, بەپێی دەستورەکە ئەوکەسەی پۆستێکی باڵا یاخود پلەیەکی تایبەت وەردەگرێت لەپەرلەمان وحکومەتدا,مافی ئەوەی نابێت لەئۆرگانەکانی گۆراندا پۆست وپلەی ھەبێت,بەڵام ئەوەی دەیبینین زیاد لە(١٠)کەس بێ ھیچ ناونیشانێک لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی جڤاتی نیشتمانیدا بەشدارن و ھەمووشیان ئەو راستیە دەزانن کەمافیان نیەو بێدەنگن.
-بەرەزامەندی بەرێز رێکخەری گشتی,بەشێوەیەکی کرداری(خانەی راپەراندن) لەھەندێک بەرێز پێکھێنراوە, ئەمە دژی دەستوورە.لەگەڵ رێزیشم بۆ سەرجەمیان,بەڵام ناشەرعین.
-بنەماکانی سزاو پاداشت بەپێی رێوشوێنی دەستووری پیادە ناکرێن,ھەربۆیە سزادانی لاوازەکان خێران,بەھێزەکانیش قوتار دەبن.
-بەدامەزراوەیی کردنی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەو پابەند بوون بە پرەنسیپی کاری دامەزراوەیی لاوازە,چارەسەر نەکردنی بەرەو دیاردەیەکی یەکجار نامۆ بەگۆرانمان دەبات ,ئەویش وەلائی کەسی و کوتلە بازیە.
رۆژانەهەوال
Top