حەشدیشەعبی ئاسایشیان لە خورماتوو بڕیوە
(ئەحمەد عەزیز شێخ لەنگەری) ڕاگەیاند: "ماوەیەكە خورماتوو ئاسایشی لێ بڕاوە؛ دەڵێی شاری بێخاوەنە؛ ئەوەتا دوێنێ لە ڕێگا سەرەكییەکەی كەركووك ـ دووز تەقینەوەیەک کرا؛ كەسێك لە تەقینەوەکەدا شەهید بووە. ئەمڕۆش دوو تەقینەوەی تر قەوما؛ یەكێكیان لە بەر بارەگای بەرەی توركمانیدا بووە و ئەویتریشیان نزیك بارەگای بازنەی حەمرینی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان. لە دوێنێوە 4 كەس شەهید بوونە و 12 كەس زیاتریش بریندار بوونە."
)شێخ لەنگەری) جەختیشی كردەوە: "ململانێی نەتەوەكان و پێكهاتەكانی شارەكە ئاسایشی لە خەڵکەکە تێک داوە؛ حەشدیشەعبییش بووەتە دەردی سەر دەردان. هەروابێتەوە لایەنە کوردە باڵادەستەکەی ناوچەكەیش كەموكوووڕییەکی زۆری هەیە."
گوتیشی: "پێرێ چەكدارانی حەشد، شكستێكی گەورەیان خوارد لە داعش؛ بە پەلەپرتکێ ڕایانکرد و، چوار گونیشیان بۆ داعش چۆڵ کرد! لەو شەڕەدا چەند بەرپرسێکی گەورەیان لێ کوژراوە و، شێتوهار بوونە!"
