داعش جلەكانی لەبەر 500 هاونیشتمانیی كوردی گوندەكانی باب دەكات

داعش جلەكانی لەبەر 500 هاونیشتمانیی كوردی گوندەكانی باب دەكات
بەپێی زانیارییەكانی خەڵكی گوندەكانی باب لە دەوربەری مونبیج ، داعش جلەكانی خۆی لەبەر 500 كوردی سیڤیلی ئەو گوندانە كردووە ، بۆ ئەوەی وەك قەڵخانی زیندوو بەكاریانبهێنێت و بیانكاتە ئامانجی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان.
داعش نزیكەی 500 كوردی سیڤیلی دانیشتووانی گوندەكانی ( سۆرسیمات ، شێخ نەسرە ، خۆبشە )ی لە گوندی (ئەرەبۆران ) كۆكردوونەتەوە، پێیانگوتوون بەوشێوەیە بەدەستی كورد و بە فڕۆكەی هاوپەیمانان هەمووتان دەكوژین .

داعش ئەو 500 كوردانەی گوندەكانی باب لە رۆژئاوای كوردستان ، كە سەر بە پارێزگای حەلەبن و دەكەونە دەوروبەری مونبیج ، وەك قەڵخانی زیندوو بەكاردەهێنێت .

ئەو گوندییانەی ناوچەكە داوا دەكەن كە هێزەكانی سووریای دیموكرات و فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ئاگاداری ئەو پلانەی داعش بن.




رووداو
Top