سه‌رۆك بارزانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان: له‌جیاتی له‌سه‌ر من هاتنه‌وه‌ڵام، پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن

سه‌رۆك بارزانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان: له‌جیاتی له‌سه‌ر من هاتنه‌وه‌ڵام، پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن
له‌ پەیامیدا كه‌ بۆ ڕای گشتیی كوردستانه‌، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، 'داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم كە كەس لەسەر من وەڵامی ئەم هەڵمەتە و قسەكانیان نەداتەوە و كەس بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزێ.' هاوكات داوا ده‌كات، 'پاڵپشت و بەرگریكاری سەربەخۆیی و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بن. بەرگریكاری حەق و دادپەروەری بن و لە بەرانبەر گەندەڵی و كولتووری جنێودان بوەستنەوە و پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن.'


ده‌قی پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕای گشتیی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

لەبارەی ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندن و تەشهیرەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و كەسانی نزیك لەوان لەسەر شەخسی من بەڕێوە دەچێت، داوا لە خەڵكی سەربەرزی كوردستان دەكەم كە كەس لەسەر من وەڵامی ئەم هەڵمەتە و قسەكانیان نەداتەوە و كەس بۆ ئەو ئاستە نزمە دانەبەزێ. داواتان لێ دەكەم پاڵپشت و بەرگریكاری سەربەخۆیی و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بن. بەرگریكاری حەق و دادپەروەری بن و لە بەرانبەر گەندەڵی و كولتووری جنێودان بوەستنەوە و پارێزەری فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. لەم بارودۆخەدا پێویستە ئەولەویەتی سەرەكیی هەموو لایەكمان سەربەخۆیی و پشتیوانیكردنی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی تیرۆیستانی داعش و باشتركردنی ژیانی خەڵك و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بێت.

بە دڵنیاییەوە ئەوانەی یەكڕێزیی گەل تێك دەدەن و هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاساییشی كوردستان دەدەن و موسیبەت بەسەر ئەم گەله دێنن، بە سزای یاساییی خۆیان دەگەن.

مه‌سعوود بارزانی

17ـی 6ـی 2016
Top