بەرپرسێکی پارتی: خورماتوو پێویستی بە هێزی پێشمەرگەیە

 بەرپرسێکی پارتی: خورماتوو پێویستی بە هێزی پێشمەرگەیە
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە شاری خورماتوو پێویستیی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە خورماتوو راگەیاند، بۆ ئەوەی شارەکە لە مەترسیی رێکخراوی توندڕەوی داعش دووربێت، "دەبێت پێشمەرگە بیپارێزێت و کاربکرێت بۆ دامەزراندنی خۆشەبەخشەکان لەناو ھێزی پێشمەرگە".

ئەحمەد شێخ لەنگەری هەروەها رایگەیاند، کە ھێرشی داعش بۆ سەر شارەکە نیشانەی ئەوەیە، کە ھێشتا داعش مەترسی سەرەکییە و شارەکەیان کردووەتە ئامانج.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە پێشتریش ئەوان داوایان کردووە پێشمەرگە شارەکە بپارێزێ، بەڵام "ھەندێک لایەن بە جددی وەریان نەگرت".

شەوی پێنجشەممە 16ـی حوزەیرانی 2016، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشووری خورماتوو، کە چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا گرتبوو و چوار گوندیان داگیر کردەوە.
Top