سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوی داعش و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كورژان

سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوی داعش و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كورژان
له‌ئه‌نجامی بۆردودمانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شارۆچكه‌ی (شرگات) دوو گه‌وره‌ تیرۆریستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.

په‌یجی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان گه‌وره‌ تیرۆریستێک به‌ پله‌ی والی و یاریده‌ده‌رێکی کوژران.

ئاماژه‌ش دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ درێژه‌ی به‌ ئامانجگرتنی سه‌رکرده‌کانی گروپی تیرۆریستی (داعش) له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی پێجشه‌ممه‌(16-6-2016) له‌ قه‌زای (شرگات) گه‌وره‌ تیرۆریست(ئه‌حمد مسلح فرج ئه‌لجبوری) والی ویلایه‌تی (دیجله‌)ی گروپی تیرۆریستی (داعش) و یاریده‌ده‌رێکی به‌ ناوی (عه‌لی سه‌لیم کمر ئه‌لجبوری) کرانه‌ ئامانج و کوژران.







باسنیوز
Top