سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له مالیكی: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بچێته موسڵ په‌كه‌كه‌ش ده‌بێت بچێت
سه‌عد موته‌ڵه‌بى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا، رایگه‌یاند :" دواى هێرشی هێزه‌كانى فیرقه‌ى ئاڵتوونى و پۆلیسی فیدڕاڵى، داعشه‌كان شوێنه گرنگه‌كانى ناو شارى فه‌لووجه‌یان جێهێشت و هه‌ڵاتن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه پێده‌چێت سبه‌ینێ رزگاركردنى ئه‌و شاره رابگه‌یه‌نرێت، ته‌نها چه‌ند چه‌كدارێكیان لێره‌و له‌وێ دهێنێت، ئه‌وانیش راده‌ماڵرێن.
له‌باره‌ى كۆتایی هاتن به داعش له سنوورى عێراق، موته‌ڵه‌بى، گوتی :" رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وایكردووه ئه‌مساڵ كۆتایی به داعش بهێنرێت، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى رووسیا هاته نێو جه‌نگه‌كه‌وه".
سه‌باره‌ت به بوونى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا، گوتى :" پرسی كوردى، پرسێكى جیاوازه و ئێمه قسه‌ى تێدا ناكه‌ین، له‌كاتى رزگاركردنى موسڵیش، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه بچێته ژووره‌وه، رێگه به په‌كه‌كه‌ش ده‌درێت بچێته نێو ئه‌و شاره‌وه بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى" به بێ ئه‌وه‌ى شێوازى ئه‌و هاوسه‌نگییه روون بكاته‌وه.
باس‌نیوز
