" پیلانێكی مه‌ترسیدار بۆ دژایه‌تیكردنی بارزانی و دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه"
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یاند: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌ڵێین عێراق دابه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین پێش دابه‌ش بوونی عێڕاق ، كوردستان(باشووری كوردستان) دابه‌ش بێت، چونكه پیلانێكی مه‌ترسیدار هه‌یه به پشتگیری و سه‌رپه‌رشتی ولاتێكی دراوسێ و به هاوكاری به‌غدا بۆ دابه‌شكردنی كوردستان، هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی خه‌ونیانه ئه‌م ئاواته بێته دی، چونكه به‌م شێوه ده‌یانه‌وێ دژایه‌تی مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تاكو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شكست بێنێت".
ناوبراو گوتیشی: " دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م خیانه‌ته قبوڵ ناكه‌ن، چونكه ئه‌مه سووكایه‌تی كردنه به خوێنی شه‌هیدان، ڕێزنه‌گرتن و سوكایه‌تیكردنه به خه‌باتی پێشمه‌رگه له هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد دژی داگیركه‌رانی كورد و كوردستان".
