نێچیرڤان بارزانی دوو خانوو بۆ دوو منداڵی ونبووی هەڵەبجە دەکڕێت

نێچیرڤان بارزانی دوو خانوو بۆ دوو منداڵی ونبووی هەڵەبجە دەکڕێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو خانووی لە شاری هەڵەبجە بۆ دوو منداڵی ونبووی ئەو شارە کڕیوە کە لە ساڵی 1988ەوە لە خانەوادەکانیان دابڕابوون و لە 16-3-2016 بە کەسوکاریان شادبوونەوە.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو خانووی بۆ هەریەکە لە ئالان تۆفیق و چیا تەیب لە شاری هەڵەبجە کڕیووە، کە ئەوان پێشتر لە ماڵی کەسوکاریان دەمانەوە".

لوقمان عەبدولقادر گوتی:" هەریەکە لە خانووەکان بە بڕی 50هەزار دۆلار کڕدراون".

دوای 28 ساڵ مانەوە و دابڕانیان لە کەسوکاریان، ئالان تۆفیق و چیا تەییب، لە رۆژی 16-3-2016 لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە بە کەسوکاری خۆیان شادبوونەوە، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا هەردووکیان لە ماڵی خزم و کەسوکاریان ماونەتەوە.




رووداو
Top