مەسرور بارزانی: دوای داعش پێویستە عێراق لەنێوان کورد و سوننە و شیعە دابەش بکرێت
له دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی (ڕۆیته‌رز)ی ئەمریکی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 16\6\2016 بڵاو کراوەتەوە، مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووە، فیدڕالیزم له عێراق ئه‌نجامی نه‌بووه و پێویسته یان به ته‌واوی عێراق دابه‌ش بكرێت، یانیش له نێوان كورد و سوننه و شیعه كۆنفیدراڵییه‌ك دروست ببێت كه هه‌ریه‌كه‌یان پایته‌ختێكی هاوشانیان هه‌بێت و هیچ كام له پایته‌خته‌كان لە سه‌رووی ئه‌وانی دیكه نه‌بێت.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێی وایه، بێ متمانه‌یی له عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه چیتر پێکهاتەکان ناتوانن له “ژێر یه‌ك سه‌قف”دا بمێننەوە. دووپاتیشی کردووەتەوە: “سوننه‌كان پێویسته له‌م ناوچانه‌ی زۆرینه‌ن، له باكوور و ڕۆژئاوای عێراق، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یان پێ بدرێت”. ڕوونیشی کردووەتەوە کە پێشنیازەکەیان چارەسەرە، بەڵام بەو مانایە نییە کە پێکهاتەکان لەژێر یەک سەقفدا بژین، بەڵکو: “ده‌توانن دوو دراوسێی باش بن و هه‌ر كات دڵنیا بوونه‌وه، داهاتوویه‌كی باش و سه‌قامگیریان هه‌یه، ده‌توانن ده‌ست به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر بکەن”.
هەر لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی ئەوە ئاشکرا دەکات کە سوننەکان هه‌ستیان به‌وه كردووە، له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه په‌راوێز خراون و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته ڕێگە خۆشکەر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بتوانێت ناوچه‌كانی ئه‌وان بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
سه‌باره‌ت به داهاتووی مووسڵ، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دووپاتی كرده‌وه كه پێكهاته‌كانی مووسڵ پێویسته پێشوه‌خته ڕێككه‌وه‌تن له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش بكه‌ن. جه‌ختیشی لەوە كردووەته‌وه كه چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ له دوای شكستدانی داعش، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌ك له قۆناغی دوای ڕزگاركردنی ئه‌و شاره هه‌بێت، “له‌وانه‌یه ببێته كاره‌ساتێكی دیکە”.
باس‌نیوز
