په‌كه‌كه كار له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی باشووری كوردستان ده‌كات
سه‌رحان محه‌ممه‌د گوتى: "(ساڵح موسلم) هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده ئامۆژگاریمان ده‌كات (مۆدیلی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌سه‌ر چووه و ده‌بێت باشووری كوردستان بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غدا)، له كاتێكدا خۆ خه‌ڵك وه‌ك ئه‌و بیر ناكه‌نه‌وه كه هه‌ر رۆژه و وه‌ك مقاش به‌ده‌ست وڵاتێكه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت و، خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و گیانفیدای باشووری كوردستان و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و پیاوه بیریان بكردبایه‌وه، ئێستا دۆخی كوردستان ئه‌مه نه‌ده‌بوو كه هه‌یه، ئه‌و كوردستانه‌ى كه به هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار كه‌س له پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا رۆحیان به‌خشیوه و ئێستا ده‌یانه‌وێت به قسه‌یه‌ك بمانگه‌رێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی.''
(محه‌ممه‌د) گوتیشی: "كێ خێری له گه‌ڕانه‌و بۆ به‌غدا بینیوه تاكو (موسلیم) ئامۆژگاریمان بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه، به‌م قسانه‌شى گومانمان له‌سه‌ر قسه‌كانی زیاتر ده‌بێت كه جاروبار ده‌بینین حكوومه‌تی عێراق هاوكاریی هه‌ندێك گرووپ ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا ده‌شڵێت، (بیری موسلم) و په‌یه‌ده له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه داڕێژراوه و شتێكی ئاساییه كه قسه‌ی وا بكات، چونكه په‌كه‌كه ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی باشووری كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات".
kdp.info
