له شنۆ شەڕ لە نیوان پێشمەرگە و سوپای پاسداران دەستی پێکردەوە
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە شاری شنۆوە گەیشتوون، لە دوێنێ ئێوارەوە و پاش ڕوودانی شەڕ لە نیوان هێزیکێ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرتان و سوپای پاسداران، هێزە سەربازیەکانی ئێران ناوچەکە بە تۆپ و چەکی قورس بۆردومان دەکەن.
لەم بارەوە کاوە بەهرامی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حدکا، و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەربازیی ئەو حیزبە ڕاگەیاند"کە پێشمەرگەکانی حدکا پاش شەڕی دوێنێ، لە شوێنی شەڕەکە دەرباز بوون و ئەوان هیچ شەهید و بریندارێکیان نییە."
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شنۆوە ڕاگەیاند "کوێستان و سروشتی گوندەکانی "حەسەن نووران، قەرەقەسەل" لە دوێێوە بە هێزێکی زۆری سوپای پاسداران گەمارۆ دراون و بەبێ هۆ ناوچەکە تۆپ و خومپارە باران دەکرێت."
کاوە بەهرامی گوتیشی "ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون باس لە ڕوودانی شەڕ دەکرێت، بەڵام وردەکاریمان لەبەردەست نییە."
لەبارەی ئەو زەرەر و زیانانەی کە بە خەڵکی گوندەکان گەیشتووە "کاە بەهرامی، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی حدکا گوتیشی"بەهۆی شەڕ و هێرشی کۆماری ئیسلامی بە هاوەن چەند ماڵێکی هاووڵاتیان زەرەر و خەساری بەرکەوتووە."
ئاماژەی بەوەش کرد "گوایە دوو کەسی مەدەنیش بەهۆی هێرشی سوپای پاسدارانەوە شەهید بوون، بەڵامزانیاریی ورد لەبارەی ناو و ناسنامە و تەمەنیان لەبەردەستدا نییە."
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی حدکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاندووە "دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 2016 -6 -16 تیمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ کە لە نێوان گوندەکانی "سەرگیز و قەرەسەقەل" لە ناو خەڵکدا گەڕاون و کاروباری حیزبیان کردووە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی ڕێژیم ڕووی داوە."
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لەو شەڕ و پێکدادانەد پاسداری حکوومەتی ئێران و فەرماندەیەک کوژراون، هەروەها لە لە دوێنێوە ناو گوندی "حەسەن نووران"ی شنۆ پڕە لە هێزی پاسدار و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و ڕێوشێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.
زانیارییە خۆجییەکان باس لەوە دەکەن لە گوندی قەرەقەسل، هێزەکانی سوپای پاسداران ماڵێکیان داوەتە بەر هاوەن و کورێکی ئەو ماڵەش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەست بەسەر کراوە.
هێزێکی زۆر و بەرچاو لە لای پیرانشارەوە بەرەو ئاوایی حەسەن نووران و شوێنی شەڕ و پێکدادانەکان هاتوون.
لەو شەڕەدا فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی ڕژیم و ٥ پاسدار کوژراون و هەندێ سەرچوەی دیکەش باس لو کوژرانی 11 ئەندامی سوپای پاسداران دەکەن.
لە شەڕەکەی دوێنێدا ئەندامێکی کوردی سوپای پاسداران بەناوی “ئەسکەندەر مامەل” خەڵکی ئاوایی باڵاگیر ـی سەر بە شاری شنۆ کوژراوە.
نەخۆشخانەی شاری شنۆ بە شێوەیەکی بەرچاو برینداری شەڕی ئدوێنێی تێدایە و ئیزنی هیچ کەسی ئاسایی نادرێت بچتە ناو نەخۆشخانە و لە فەلەکەی فەرمانداری بەرەو نەخۆشخانە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی حکوومەتی ئێران دایە.
هاوکات لەگەڵ ئەم هەواڵ و زانیارییانە محەمەد خاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە هەواڵدەریی (فارس)ی سەر بە سوپای پاسداران هەواڵی شەڕ و پێکدادانەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و گوتوویە گوایە "هێزەکانی سوپای پاسداران دوو تیمی تیرۆرسیتییان لە نزیک شاری شنۆ لەناو بردووە و هەموویان کوژراون."
دوایین زانیارییەکان لە شنۆوە باس لەوە دەکەن، کە لەناو گوندی قەرەقەسەل دووکەڵ هەڵدەستێ و لە دەوروبەری گوند هەر دەنگی تەقەی چەکی قەناسە دێت.
باسنیوز
