پارێزگارى سلێمانى رێگه به‌درووستكردنى پرۆژه‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌تان نادات
عه‌بدولواحید دووكانى، خاوه‌نى كۆمپانیای دووکانی فۆرس، رای ده‌گه‌یه‌نێت :" ماوەی 8 مانگە خەریکی کارێکی مرۆڤدۆستیم بێ هیچ قازانجێک و ئەمەوێت (100) شوقە بەرووبەری 100 مەتر بە کوالیتییەکی زۆر باش و بەبوونی مەسعەد و باخچەو گەراجی ئۆتۆمبیل بە بڕی تەنها 30 هه‌زار و 500 دۆلار بۆ خەڵكی کەمدەرامەت دروست بکه‌م، به‌ڵام رێگریم لێده‌كرێت.
ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه، روونیده‌كاته‌وه، كه وەك کۆمپانیای (دوکانی فۆرس ) تەنها 2000 مەترى پێویسته بۆ پرۆژه‌كه‌ى، وه‌كخۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه :"واتە کەمتر لە یەک دۆنمم پێویستەو مامەڵەکەشیم هەموی کردوەو زەویەکەش لە راپەرینی سلێمانی دابینکراوە، تەنهاو تەنهاش بۆ خزمەتی خەڵکی کەمدەرامەت، کە چی پارێزگای سلێمانی ره‌زامه‌ندى نادات".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه تا دوای تەواو بونیش پارە وەرناگرێت، ده‌شنووسێت :" با لیژنەیەک شوقەکان دابەش بکات بەسەر خەڵکی موستەهەق، دەفەرمون ئەوەی من کە خزمەتە بەخەڵك و 100 خێزان لە بێ جێگای رزگاری دەبێت نایکەن کەچی ڤێلای 1000 مەتر عەرەبێکی نەناسراو بێت بیکڕێت، بۆیە بڕیارمدا ئەمڕۆ ئەوە ئاشکرا بکەم كه جەنابی پارێزگار‌و جێگرەکەی ئاوا خزمەتی شار دەکەن".
گله‌یی و گازنده‌ى ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه، دواى ئه‌وه دێت كه ئاسۆ فه‌ره‌یدوون بڕیاریدا شوقه بكرێت به‌ناوى هاووڵاتى عه‌ره‌ب و بیانییه‌وه و فه‌رمانی كردووه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى تاپۆى یه‌ك و دوو بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
