"نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕێ؛ کورد ڕۆڵی گرنگ و گەورەی دەبێ"

ئێریك ئێڵدمان، باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا، لە واشنتنەوە ڕایگەیاند، دوای ئەم شەڕ و ئاڵۆزییەی سووریا و عێراق، نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست حەتمی دەگۆڕێ؛ کورد ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەتری لە ناوچەکەدا دەبێت.

ئێریك ئێڵدمان بە (كوردستان24)ی گوت: "دیارە ناوچەکە وەکو خۆی نامێنێتەوە، لە دوای شەڕ و پێکدادانەکانی عێراق و سووریا و بێگومان، چارەنووسی کوردیش لەو ناوچەیە، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی دەبێ لەسەر ئێران، عێراق، سووریا و تورکیایش؛ پاشەڕۆژی کوردیش ھەرچۆنێك بێت، کورد ڕۆڵێکی گەورەی لەوەی ئێستا لە ناوچەکە دەبێت، جا ئەو ڕۆڵە چۆنە و قەبارەکەی چەند دەبێت، ئەوەیان ھێشتا دیار نییە."


كوردستان24
Top