شاخەوان عەبدوڵا: چارەنووسی کەرکووک هەر بە ڕیفراندۆم دیاری دەکرێت

 شاخەوان عەبدوڵا: چارەنووسی کەرکووک هەر بە ڕیفراندۆم دیاری دەکرێت
نوێنەرێکی کەرکووک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک خۆیان دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن باشترین بڕیاریش خەڵک بەو ڕیفراندۆمە دەیدەن.

شاخەوان عەبدوڵا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیاریکردنی هەر سنوورێک یان پێشنیارێک بۆ کەرکووک دەچێتە خانەی بەرژەوەندیی تاکە کەسییەوە؛ زۆر کەس هەبوونە و هەن لەبەر پۆست و پارە ویستویانە پێشنیاری جۆراوجۆر بۆ ئایندەی کەرکووک بکەن بەڵام سەری نەگرتووە؛ خۆی شیعە و تورکانیش ئەو ڕێگایەیان تاقی کردەوە بەڵام سەری نەگرت."
دەیشڵێ: "تەنیا ڕیفراندۆمە دەتوانێت لە ڕووی ئیدارییەوە چارەنووسی ئەو شارە یەکلا بکاتەوە؛ کەرکووکییەکان نایانەوێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوان بڕیاریان بەسەردا بسەپێنێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لە کەرکووک دەکات و سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو شارە دەپارێزێت بۆیە ئایندەی کەرکووک بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەیە نەک لایەنێکی دیکە.










KDP
Top